کۆسرەت رەسول پێشوازی لە فازڵ میرانی ده‌كات

لە دیدارەکەدا دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی له‌سه‌رکرا

فازڵ میرانی، سكرێتیری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سول، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی
فازڵ میرانی، سكرێتیری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سول، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی

K24- هه‌ولێر:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (28ی ئایار/ مایۆی 2021) لە شاری سلێمانی کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی کرد لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی بەخێرهاتنەوەی کۆسرەت رەسولی کرد و دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی دەربڕی و هیوای خواست هەمیشە لەشێکی شاغ و تەندروستی هەبێت.

لای خۆیەوە کۆسرەت رەسول سوپاسی فازڵ میرانی و پەرۆشی خەڵکی کوردستانی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە کورد پێویستی بە یەکڕیزی هەیە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان.