سوپای پاسداران: دوو به‌رهه‌ڵستكاری ئێران له سنووری ئازه‌ربیجانی خۆرئاوا كوژران
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌واڵی "شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی" راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، "شانه‌یه‌كی تیرۆریستیان" له باشووری پارێزگای ئازه‌ربیجانی خۆرئاوا، كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای ئێران (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و دووان له ئه‌ندامانی ئه‌و شانه‌یان "كوشتووه". له به‌رامبه‌ردا حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌واڵی "شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی" راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا بڵاویكردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی قه‌رارگه‌ی "حه‌مزه سه‌یدولشوهه‌دا"ی سه‌ر به سوپای پاسداران ورده‌كاری ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: دوێنێ شه‌ممه هێزه‌كانی پاسداران رووبه‌ڕووی "شانه‌یه‌كی تیرۆریستی" بوونه‌ته‌وه، كه ویستوویانه له ده‌روازه‌ی پیرانشاری سنوورییه‌وه دزه بكه‌نه ئێران.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ئاكامی پێكدادانی نێوان هه‌ردوولا دوو چه‌كداری نه‌یاری ئێران كوژراوون و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیاندا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ده‌زگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان -حدكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لک‌بن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون".