جوتیار عادل: به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی درووست ده‌كرێت
هیوادارین لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مووچه هه‌ر 30 رۆژ جارێك دابه‌ش بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل رایگه‌یاند، ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان درووست ده‌كرێت. هیوادارین لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مووچه هه‌ر 30 رۆژ جارێك دابه‌ش بكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی شانده‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت دانووستانه‌كان به كوێ ده‌گه‌ن.
شاندی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا گوتی: شاراوه نییه، ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و یه‌كه‌مجار نییه، سه‌ردانی به‌غدا بكات. پێشتر گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ دابین كردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له ئه‌مڕۆش كۆمه‌ڵێك نووسراو كراوون بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ناو عێراق، تا بتوانین له نزیكترین ده‌رفه‌تتدا كۆببینه‌وه و باس له ورده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ین.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7ی ئێواره شاندی هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و ئومێد ده‌كه‌ین سبه‌ی ده‌ستبه‌كار بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕگه ورده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می چین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن، بتوانین له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و یاسای بودجه‌ی عێراق بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش.
هه‌روه‌ها گوتی: له سه‌ره‌تاوه نیازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌رێنی بووه، گه‌شبینیشه له‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و ده‌مێنێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات. له پێشینه‌ی بایه‌خی هه‌رێمه ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت. هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی پێویسته له رووی داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم به شه‌فافانه بخاته‌ڕوو. ئێستاش ئاماده‌یه و به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئه‌و به‌هایه‌ی به‌رامبه‌ر به 250 هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه‌ی عێراق بكات و نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌ی له خاڵه سنوورییه‌كان به‌ده‌ست دێت بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا ساڵانه 11.4 ترلیۆن دینارمان بۆ بنێرێت و ئومێده‌وارین حكومه‌تی عێراق له كاتێكی كورتدا ئه‌و بابه‌تانه چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و كه‌سانه‌مان نیشان داوون له چوارچێوه‌ی دیوانی چاودێری كوردستان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری عێراق كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ورده‌كارییه‌وه وردبینی له زانیارییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به زووترین كات ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت.
روونیشكرده‌وه، پرسی بودجه جددییه و ئه‌گه‌ر ته‌كنیكیش بێت ئه‌وا سیاسییه. حكومه‌تی عێراق تا ئێستا ئه‌و یاسایه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به نسبه‌ت وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانه‌وه. ئومێده‌وارین ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه ورده‌كارییه‌كانی دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاتی فیدراڵیمان ئاماده كردووه و شانده‌كه چووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستبه‌جێ حكومه‌تی عێراق شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ده‌ربڕیوه و گوتی: ئێمه تا ئه‌م چركه ساته ئاماده‌بووین و ئاماده‌شین ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت راده‌ستیان بكه‌ین. زانیارییه‌كان ئاماده‌ن و ئومێده‌وارین حكومه‌تی عێراقیش به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت بۆ جێبه‌جێكردن به بێ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵكردنی بابه‌تی سیاسی و فشاری دیكه‌ی دۆخی عێراقی ئێستا و بۆیه ئه‌مه پرسێكه به نسبه‌ت ئێمه‌وه و له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه.
به‌ربه‌سته‌كان چین
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه گوتی: خه‌مساردییه‌ك هه‌یه، ناتوانم بڵێم له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام سرووشتی بابه‌ته‌كه، وه‌ك باسم كرد، سرووشتێكی ورده‌كاری زۆری تێدایه. ئێمه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتین به‌رله‌وه‌ی پرۆژه‌كه بچێته په‌رله‌مان رێككه‌وتنێكی باش بوو، له په‌رله‌مانیش تێپه‌ڕێندرا و پێمان باش بوو، پێمان وایه حكومه‌تی عێراقیش جددییه له‌و بابه‌ته. به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كاری هه‌یه، وه‌ك داهاتی نه‌وت، داهاتی فیدراڵی، وردبینی حساباته له 2004ه‌وه، پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمه لای به‌غدا.
گوتیشی: ئه‌م پرسه ساده نییه و بابه‌تێكی ورد و ئاڵۆزه، ئه‌گینا هیچ به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ی گه‌وره نییه، خوانه‌خواسته بڵێم حكومه‌تی عێراق خه‌مسارده یان پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه چاوه‌ڕوانی شاندی هه‌رێمیش ده‌كه‌ین ئه‌م یه‌ك دوو رۆژه له به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی ده‌بێت و چی ده‌گوزه‌رێت. خۆتان ده‌زانن به‌ر له چه‌ند رۆژێك كازمی رایگه‌یاند، به‌غدا ئاماده‌یه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بنێرێت. ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی ده‌بێت و با په‌له نه‌كه‌ین و بڕوام وایه ئێمه زۆر زۆر نزیكین و هیوادارین شایسته داراییه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم بنێردرێت.
پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران
جوتیار عادل له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه و دواكهوتنییهوه، كه بڕیار بوو هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه بدات، رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك حكومه‌ت به‌ڵێنمان داوه 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكه‌ین و ئێمه چوار مانگ به‌رده‌وام بووین بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا یه‌ك دینار بنێرێت. ئێمه توانیمان به پێی توانا و ئه‌و داهاته‌ی له ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، دابه‌ش كراوه، ئه‌مه نزیكه‌ی 11 مانگه حكومه‌تی عێراق پاره‌ی نه‌ناردووه، ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆمان، كێشه‌ش ده‌بێت له ئاستی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان و ئیداره‌كان، ئومێده‌وارین ئه‌م بابه‌ته كورتخایه‌ن بێت و دووباره نه‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی خه‌ڵكین و سووپاسیان ده‌كه‌ین بۆ پشوودرێژیان و به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی مووچه، به دڵنیاییه‌وه گرفت هه‌ن و هیوادارم له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن. خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ین، ئه‌مه حاڵه‌تێكی كاتییه و به راشكاوانه‌ش بڵێم، به‌ربه‌ست له به‌رده‌م حكومه‌ت درووست ده‌كرێت سه‌باره‌ت به چاكسازی و ئومێده‌وارین لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنمان داوه مووچه دابه‌ش بكرێت.
مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كه‌ی ده‌درێت
جوتیار عادل گوتی: ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌رپرسه له‌و بابه‌ته. حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك یه‌ك تیم كاری كردووه، به‌ربه‌ست هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ی ناو حكومه‌ت، ئومێده‌وارم ئه‌و لایه‌نانه هه‌وڵ بده‌ن پشتیوانی ئه‌و یه‌ك تیمی و یه‌ك روئیایه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن، دڵنیام ئه‌و یه‌ك روئیاییه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی خه‌ڵكه. داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن و مووچه له كاتی خۆیدا بدرێت و خه‌ڵكی كوردستان دوور بخه‌ینه‌وه له هه‌ر بابه‌تێك كه مامه‌ڵه به قووتی خه‌ڵك بكرێت و وه‌ك حكومه‌ت به‌ڵێنمان داوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین و له چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاچاغچێتی و گه‌نده‌ڵی.