وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند

له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانی رۆژانه‌ش به‌رز بووه‌وه‌

دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق
دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 39 هه‌زار و 380 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 4 هه‌زار و 270 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له‌ ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ له‌ 989 حاڵه‌ت.

وه‌ك له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 24 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 990 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ ملیۆنێك و 201 هه‌زار و 352 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 375 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 116 هه‌زار و 456 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 92.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 68 هه‌زار و 521 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 411 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا 594 هه‌زار و 927 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.

H.B