سوننه‌كانى عێراق داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن
له به‌رامبه‌ردا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كورد جێ ده‌هێڵن

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاند، هه‌وڵێك له‌لایه‌ن حزبه سوننییه‌كانی عێراق له‌ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ده‌ستبهێنن.
به‌گوته‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه سه‌ركرده‌یه له حزبێكی سیاسی سوننی و نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "له‌به‌رامبه‌ر سازشكردن به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ كورد، حزبه سونییهكان ده‌یانه‌وێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ست بهێنن".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به ئاراسته‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه كار ده‌كات".
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق "كورد و سوننه و شیعه"، دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 2003ـیه‌وه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشكی كورده و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشكی شیعه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پشكی سوننه‌یه.
H.B