فراكسیۆنی پارتی: شەڕی پەکەکە و تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بووه بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان
پەکەکە هەمیشە بیانووی داوەتە دەست تورکیا و بە بەرپرسیارییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیار و ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردووە، بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن
K24 – ههولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان بهیاننامهیهكی له بارهی تێكدانی سرووشتی ناوچه شاخاوییهكانی كوردستان له لایهن سوپای توركیاوه دهركرد و تێیدا رایگهیاند، پەکەکە هەمیشە بیانووی داوەتە دەست تورکیا و بە بەرپرسیارییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیار و ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردووە، بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن و خەڵک و سروشت و خاکی کوردستان باجی ئەو بیانووانە بدات کە ئەوان دەیدەنە دەست حکوومەتی تورکیا.
ههروهها هاتووه: با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن، با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەر بکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە.
دهقی بهیاننامهكه
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە لەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا و زیانگەیاندن بە ژینگەی کوردستان
بەداخەوە شەڕی پەکەکەو تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان و کاول کردنی گوندەکان و نەهێشتنی ژیان هەبووە لە ناوچە سنوورییەکاندا.
ئێمە نەک ئێستا لەسەر داربڕین بەڵکو لە ڕابردووش ڕامانگەیاندووە با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن، با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەر بکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە.
وەک چۆن داوا لەحکوومەتی تورکیا دەکەین خەڵکی سڤیل و سروشتی کوردستان و گوندەکانمان نەکات قوربانی کێشەی خۆی لەگەڵ پەکەکە،لە هەمانکاتدا دەڵێین پەکەکە هەمیشە بیانووی داوەتە دەست تورکیاو بە بەرپرسیارییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیارو ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردووە،بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن و خەڵک و سروشت و خاکی کوردستان باجی ئەو بیانووانە بدات کە ئەوان دەیدەنە دەست حکوومەتی تورکیا.
لێرەشەوە داوا لە حکوومەتی عێراقی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و لەم کێشەیە بێلایەن نەبن هەم لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قسە بکەن و هەم پەیامێکی ڕوون بدەنە پەکەکە.
هەر لەمبارەیەوە یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و داوای ڕێکاری پێویستی پهرلهمانی و دانیشتنی تایبهت دەکەین لەسەر ئەم پرسە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
31ی ئایاری 2021