رانیە.. ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی كه‌وته‌وه
زیانی گیانی نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی رانیە كه‌وته‌وه، كه بووە هۆی سووتانی کۆگایەکی مەڕمەڕی ماڵان، کە ھیچ مەرجێکی بەرگری شارستانی تێدا نەبووە.
به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیویانه ئاگره‌كه به‌بێ زیانی گیانی كۆنترۆڵ بكه‌ن و گیانی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و كۆگایه بپارێزن.
د.ی