لایه‌نه‌كان بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی داڕشتنی ده‌ستوور ده‌گه‌یه‌ننه په‌رله‌مان
سكرتێری په‌رله‌مان: دوای وه‌رگرتنی را و سه‌رنجی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌ست به رێكاره‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
جگە لە كۆمەڵ و یەكگرتووى ئيسلامى، ھەموو فراكسیۆنەكان بۆچوونی خۆیان لەسەر داڕشتنی دەستوور گەیاندووەتەوە پەرلەمانی كوردستان، لایەنەكان تێبینی و بۆچوونی ھاوبەش و جیاوازیان لەسەر نووسینه‌وه‌ی دەستوور ھەیە، سكرتێری پەرلەمانیش دەڵێت: دوای وەرگرتنی بۆچوونی ھەموو لایەنەكان، دەست بەرێكارەكان دەكەین، بۆ ئەوەی بە گوێرەی بۆچوونی لایەنەكان دەست بە نووسینەوەی دەستوور بكەین.
مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان بۆچوون و سه‌رنجه‌كانیان له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا حزبه ئیسلامییه‌كان نه‌بن و كاتێكیش بۆچوون و سه‌رنجی ته‌واوی لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه په‌رله‌مان، رێكاری پێویست بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی داڕشتنی ده‌ستوور ده‌گرنه‌به‌ر.
خاڵی ھاوبەشی لایەنەکان لەسەر دەستوور ئەوەیە لەم خولەی پەرلەمان دەستوور بنوسرێتەوە، تێبییش لەسەر سیستەمی سیاسی و کاری پێشووی لیژنەکە ھەیە، فراکسیۆنی پارتیش ئاشکرای دەکات، دەمانەوێت بە رێککەوتنی سیاسی لەم خولەی پەرلەماندا دەستوور تێپەرێنین.
له‌وباره‌یه‌وه ئيدريس ئيسماعيل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی گوتی: ده‌ستوور بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و تایبه‌ت نییه به حزبێك یان لایه‌نێكی دیاریكراو، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، چ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن یانیش ئۆپۆزسیۆن، له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور یه‌كده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت و هه‌رێمی كوردستانیش ببێت به خاوه‌ن ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به‌خۆی و، گوتیشی: هه‌وڵێكی باش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ئارادایه.
زۆربەی لایەنەکان پێیان باشە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوبەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستوور بنووسنەوە، دواتر بخرێتە ریفراندۆمەوە، زۆربەی لایەنەکانیش دەڵیێن: دەستور لەو72 ماددیەوە دەست بە نووسینەوەی بکرێت، کە پێشتر لیژنەی نووسینەوەی دەستوور نووسیویانەتەوە.
H.B