سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەرێمی کوردستان کرد
سعوودیه ویستی خۆی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری سەرمایەگوزاری و ئابووری و بوارەكانی ڕاگەیاند
K24 - ههولێر:
ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی حوزەیرانی 2021 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعەسیری كۆنسوڵی گشتیی نوێی شانشینی سعوودیە لە هەرێمی کوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا كۆنسوڵی نوێی سعوودیە لە هەرێمی کوردستان پێزانینی بۆ گەشەسەندن هەرێمی كوردستان هەبوو كە سەرباری بوونی تەحەددیاتی زۆر بووژانەوەی بەرچاو لە هەرێمی كوردستان ڕووی داوە. هەروەها ویستی وڵاتەكەشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری سەرمایەگوزاری و ئابووری و بوارەكانی تر بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و شانشینی سعوودیە و سوپاسی سعوودیەی كرد كە لە كەمكردنەوەی قورسایی باری ئاوارەكان هاوكار و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بووە. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی سعوودیە لە ئەرك و كارەكانی لە هەرێمی كوردستان خواست.