وەزارەتی پێشمەرگە: په‌كه‌كه له بۆسه‌یه‌كدا 5 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كرد
راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسە بۆ هێزێكی پێشمه‌رگه دانراوه، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە
5ی حوزەیرانی 2021