په‌كه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه
لە هێرشەکەی پەکەکە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چوار پێشمەرگەی دیکە برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی په‌كه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه و ته‌قەیان لێكردوون.
به گوێره‌ی میدیاكانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ی به‌یانی، مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی پێشمه‌رگه كردووه، به‌ڵام ئه‌وان به گوللـه‌ی هۆشداری وه‌سفی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن.
پێشتر سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان24ی راگەیاندبوو "لە هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری قەزای ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".
هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون. پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لە ئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسییەوە".