كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ئیدانه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، ئیدانه‌ی هێرش و په‌لاماری چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كات بۆ سه‌ر كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له ئاكامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 7یش برینداربوون.
جه‌یمس سۆرنتۆرن، كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه: "ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌م بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، كه به‌هۆیه‌وه 5 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون".
له به‌شێكی تویته‌كه‌یدا، كۆنسوڵی به‌ریتانیا سه‌ره‌خۆی له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، چه‌كدارانی په‌كه‌كه، به مووشه‌ك كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له چیای مه‌تینی سنووری قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك، كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
دواتریش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كاروانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بێ پاساوه و داوای له په‌كه‌كه كرد، رێز له سه‌روه‌ری خاكی كوردستان بگرێت.
I condemn the PKK attack on the Peshmerga today that left five dead and several injured, and I send my condolences to the families of the victims.
— James Thornton (@UKThornton) June 5, 2021