پارێزگاری هەولێر: په‌كه‌كه به‌رده‌وام سهقامگيريى هەرێمی کوردستانیان خستووه‌تە بەر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی
"پێویستە سنوورێك بۆ ئه‌م رەفتارانەی پەکەکە دابنرێت، كه بوونه‌ته هۆى نه‌هامه‌تی و دروستکردنی کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتيیان"

K24- هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند، ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە، ھێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستانه و پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م رەفتارانەی پەکەکە دابنرێت، كه بوونه‌ته هۆى نه‌هامه‌تی و دروستکردنی کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتيیان.
له په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه، په‌كه‌كه به‌رده‌وام ئارامى و سهقامگيريى هەرێمی کوردستانیان خستووه‌تە بەر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەھیدانە دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ده‌قی راگەیندراوهكهی پارێزگاری هەولێر:
بەداخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.4، لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی چەکدارانی (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگەی کوردستان شەهید بوون و چەند پێشمەرگەیەکی دیكه‌یش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو ھێرشەی پەکەکە دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە، ھێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستانه و پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م رەفتارانەی پەکەکە دابنرێت، كه بوونه‌ته هۆى نه‌هامه‌تی و دروستکردنی کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتيیان و به‌رده‌وام ئارامى و سهقامگيريى هەرێمی کوردستانیان خستووه‌تە بەر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی.
بەم هۆیه خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەھیدانە دەکەین و له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی هەموو لایەکمان بدات و گیانی شەهیدان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2021.6.5