پهرلهمانتارێكى گۆڕان: پێشوازى له ههوڵى ئاشتهوايى دهكهين
پەرلەمانتارێکی بزووتنهوهی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کوردستان 24 ی راگەیاند، زانیاریمان ھەیە پارتی دیموکراتی کوردستان بە چەند پێشنیازێکی تازە، سەردانی لایەنە سیاسیيەکان دەکات
K24 – ههولێر:
پەرلەمانتارێکی بزووتنهوهی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کوردستان 24 ی راگەیاند، زانیاریمان ھەیە پارتی دیموکراتی کوردستان بە چەند پێشنیازێکی تازە، سەردانی لایەنە سیاسیيەکان دەکات و ئێمەش وەک بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە ھەر ھەوڵێک دەکەین، کە ببێتە ھۆی چارەسەرکردنی کێشەكان. پهرلهمانتارهكهی گۆڕان دەشڵێت: بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی پێویستە ھەموو لایەنەکان رێکبکەون.