ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه هاته ده‌نگ
"له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین"
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه به "هێرشی وه‌حشیگه‌رانه" وه‌سف ده‌كات و به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به توندترین شێوه هێرشی وه‌حشیگه‌رانه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر هاوبه‌شه قاره‌مانه‌كانمان له هێزی پێشمه‌رگه، ئیدانه ده‌كه‌ین".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی به‌رده‌وامی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستین و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندی خۆمان له پێكه‌وه‌كاركردن ده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆری 2021، ئۆتۆمبێلێكی هێزی پێشمه‌رگه له چیای مه‌تینای قه‌زای ئامێدی سنووری پارێزگای دهۆك، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه به مووشه‌ك كرایه ئامانج، به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 7ی دیكه‌ش برینداربوون.