نوێنه‌رى هه‌رێم له‌ برۆكسل: يه‌كێتى ئه‌وروپا هاوكارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا بە چەند رێگه‌یەک ھاوکاریی دارایی ھەرێمی کوردستان و عێراق بکات.

K24 – هه‌ولێر:

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا بە چەند رێگه‌یەک ھاوکاریی دارایی ھەرێمی کوردستان و عێراق بکات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ برۆكسل، وڵاتانی ئەندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌، بڕیاریاندا لەداھاتوویەکی نزیکدا، میكانیزمێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ چۆنییه‌تی هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌ رووی داراییه‌وه‌.

له‌و باره‌يه‌وه‌، دلاوەر خاليد، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ: پرسی ھاوکاریكردنی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە لە کۆبوونەوەی فەرمی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا باس دەکرێ و ئەمەش لە دوو رووه‌وە گرنگە، یەکەمیان، ئەو بڕیارە دەیسەلمێنێت پرسی ھاوكاریکردنی کوردستان، چووەتە ئەجێندای سیاسی یەکێتییەکە و دووەمیشیان: لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەریەک لە بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی قەرز دەدەنە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئەوەش بەو مانایە دێ یەکێتی ئەوروپا پشتگیری پێدانی قەرز بە ھەرێمی کوردستان لە لایەن ئەو دوو ڕێکخراوەوە دەکات.