له 4 ماركێت و 3 كۆگای شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 200 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا
له چالاكییه‌كه‌دا 5 تۆمه‌تباریش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.. سه‌رجه‌میان بیانین و به نایاسایی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له چالاكییه‌كی فراواندا دوای گه‌یشتنی زانیاری هه‌واڵگری ورد و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له 200 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.
به‌گوته‌ی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و بڕه مادده‌یه له 4 ماركێت و 3 كۆگای شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌و چالاكییه‌دا 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه ئه‌و ماددانهییان هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌میان بیانین و به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی نیپال و پاكستانن و به نایاسایی هاتوونه‌ته هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و ماددانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له جۆری هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانن و كاریگه‌ری زۆر مه‌ترسیداریان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سی ئاڵووده‌بوو هه‌یه.
H.B