راوێژکاری سەربازی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌خاته روو
کۆلۆنێڵ یان تێنهۆڤ: 26 پڕۆژه بۆ سێكته‌ری سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراون، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ بكرێنه‌وه
![کۆلۆنێڵ یان تێنهۆڤ، راوێژکاری سەربازی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jun-2021/1623091360HOLENDA.jpg)
K24- هه‌ولێر
کۆلۆنێڵ یان تێنهۆڤ، راوێژکاری سەربازی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یان: بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پێویسته سه‌ره‌تا متمانه له نێوانیان دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه و دۆكیۆمێنتهكانیش په‌سه‌ند كراون، به‌ڵام هه‌نگاوێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ ماوه، ئه‌ویش به‌گه‌ڕخستنی بیرۆكه‌كه‌یه.
ئه‌م گوتانه‌ی یان تێنهۆڤ له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: پێویسته هێزی پێشمه‌رگه به هه‌موو یه‌كه جیاوازه‌كانییه‌وه یه‌ك بگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به هێزێكی مۆدێرن كه توانای پارێزگاریكردنی هه‌بێت له حكومه‌ت و نه‌وه‌ی داهاتووش. ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌نگاونانی هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه، تاوه‌كو ئه‌و هه‌نگاوه تێپه‌ڕێنین.
سه‌باره‌ت به ئاستی توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییه گوتی: توانای سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنان پێكردنیان، بۆ نموونه راهێنانیان له‌سه‌ر درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ش هه‌نگاوی هه‌ره گرنگ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا تاكه پڕۆژه‌یه‌ك نییه كه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پلانی بۆ داڕێژراوه، به‌ڵكو خۆی له 26 پڕۆژه‌ی جیاوازدا ده‌بینێته‌وه، ئێمه‌ش له‌بواری راویژكاریدا هاوكارییان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌دا كۆبكرێنه‌وه، تاكو بتوانین كۆی ئه‌و 26 پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین.