به فهرمی ئوسامه ڕشید خولی توركیای جێهێشت
ئوسامە رەشید ئهستێرهی كورد خولی توركیا جێهێشت و بەفەرمی بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانەیەکی ئیماراتییەوە کرد.
یانەی خۆرفکانی ئیماراتی کە یانەیەکی پلە نایابی ئیماراتییە بەفەرمی بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ ئوسامە رەشید یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق واژۆ کرد، کە ئوسامە رەشید وەرزی رابردوو لە خولی تورکی لە ریزەکانی یانەی غازی عەنتابی تورکی یاریی دەکرد و پێشتریش لە خولی پۆرتوگاڵی لە ریزەکانی یانەی سانتا کلارای پۆرتوگاڵی یاریی کردووە.
ئوسامه رەشید لە دایکبووی شاری کەرکووکە لە سەردەمی راهێنەرایەتی زیکۆی بەڕازیلی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا و ٢٢ یاریی نێودەوڵەتی بە درێسی شێرەکانی رافیدەین ئەنجام داوە.
ئوسامه ڕهشیدی تهمهن 29 ساڵ، خاوهنی رهگهزنامهی هۆڵهندا و عێراقییه، پێشتر یاریی بۆ تیپی تازهپێگهیشتووان و لاوانی فهینۆردی هۆڵهندی فراڕێنسی پورۆتوگالیش كردووه، لهگهڵ یانهی سانتا كلارا له خولی نایابی پورتوگالی بهشداریی 123 یاریی كرد، 25 گۆڵ و 15 ئاسیستی تۆمار كرد.