ئانچیلۆتی: رۆیشتنی ئه‌م دوو یاریزانه هێڵی سووره
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید چاره‌نووسی 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه.
به‌رنامه‌ی ئێل چیرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كارلۆ ئانچیلۆتی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت ماركۆ ئاسێنسیۆ و گاریس به‌یل له ریال مه‌درید به‌رده‌وام بن و بمێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید له پێناو هاوسه‌نگبوونی دارایی بڕیاری داهاتوو ئاسێنسیۆ بفرۆشێت، به‌ڵام ئانچیلۆتی رێگه نادات ئه‌و یاریزانه بڕوات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئانچیلۆتی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی له پلانه‌كانی دا نابێت بۆ وه‌رزی داهاتوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه.
ئانچیلۆتی كه پێشتر له 2014 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه، دوای شه‌ش ساڵ له جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ واژۆ كردووه.