وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی په‌تاكه 23 مردن و 4 هه‌زار و 191 حاڵه‌تی تووشبوون راگه‌یه‌ندران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 42 هه‌زار و 624 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 119 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 882 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 23 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 770 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 233 هه‌زار و 240 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 589 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 151 هه‌زار و 515 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 65 هه‌زار و 136 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 406 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 658 هه‌زار و 501 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B