بن عهلى يهڵدرم: يهكهم ئهركمان بهرهنگاربوونهوهى "تيرۆر " دهبێت
سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان كابینەی حكوومەتەكەی بن عهلى یهڵدرمی پەسەند كرد، كە بە شهست و پێنجـەمین كابینەی ئهنجوومهنی وهزیران دادەنرێت لە مێژووی كۆماری نوێی توركیادا، ھاوكات یهڵدرم لە یەكەم وتاریدا باسی لەوە كرد، كە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گرنگترین ئەركی حكوومەتەكەی دەبێت.
K24 – ههولێر:
سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان كابینەی حكوومەتەكەی بن عهلى یهڵدرمی پەسەند كرد، كە بە شهست و پێنجـەمین كابینەی ئهنجوومهنی وهزیران دادەنرێت لە مێژووی كۆماری نوێی توركیادا، ھاوكات یهڵدرم لە یەكەم وتاریدا باسی لەوە كرد، كە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گرنگترین ئەركی حكوومەتەكەی دەبێت.
لەو كابینەیەدا یڵدرم 5 جێگری ھەیە كە بریتین لە: نورەدین جانیكلی، محەممەد شیمشەك، توغروڵ توركێش، نوعمان كورتوڵموش، وەیسی كایناك.
لە ئاستی وەزیرەكانیشدا كابینەكەی یڵدرم پێكھاتووە لە 21 وەزیر كە گرنگترینیانن ئەمانەن:
ئەفكان ئاڵا - وەزیری ناوخۆ
بەكر بۆزداغ - وەزیری داد
فاتمە سایان كایا - وەزیری كاروباری خێزان
عومەر چەلیك - وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپا
مەولوود چاوش ئۆغڵو - وەزیری دەرەوە
نیھات زەیبەكچی - وەزیری ئابووری
بولەنت تفەنگچی - وەزیری بازرگانی
ناجی ئاغباڵ - وەزیری دارایی
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە بەرات ئاڵبایراك كە زاوای رەجەب تەیب ئۆردۆغانە پۆستی وەزیری وزەی وەرگرتووە وھەروەھا ھاكان فیدان كە سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری توركیا كە بە سندووقی نھێنییەكانی ئۆردۆغان دادەنرێت لە پۆستەكەیدا ماوەتەوە ئەمەش سەرەڕای ھەموو ئەو ناكۆكییانەی لەبارەیەوە ھەبوو.
لەبارەی ئەركی حكوومەتەشییەوە یڵدرم لە وتارێكیدا كە لەبەردەم ئەندامانی پارتەكەی پێشكەشی كرد بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە گرنگترین كاری حكوومەتە نوێیەكهى دانا.
لهو بارهيهوه بن عهلى يهڵدرم گوتى: چەندین ئەركی گرنگمان لەبەردەم دایە ھەرچەندە ھەموو ئەركەكان گرنگن، بەڵام بەپێی ریزبەندی گرنگترینیان دەخەینە پێش، یەكەم كارمان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبێت كە مەترسییە بۆ سەر وڵاتەكەمان و ھەڕەشە لە ئاشتی كۆمەڵایەتی و گرنگترین بەھاكانمان دەكات بۆیە جارێكی دیكە لەم مینبەرەوە دەیڵێم بۆئەوەی وڵاتەكەمان بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە پێویستە بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە.
ئەگەرچی زۆرینەی وەزیرەكان لە حكوومەتی نوێی توركیادا گۆڕدراون، بەڵام مانەوەی چاوش ئۆغڵو و ئەفكان ئاڵا و نوعمان كۆرتوڵمش وادەكات كە زۆربەی چاودێران سووربن لەسەر ئەوەی لە ماوەی ئەم حكوومەتەشدا كارێكی ئەستەمە پرۆسەی ئاشتی ھەنگاوی ئەرێنی بھاوێ.