هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كانی عێراق به ئه‌مه‌ریكا بدات پاداشتێكی گه‌وره وه‌رده‌گرێت
بڕی پاداشته‌كه سنووری ملیۆنان دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات.. هه‌ر زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رابردوو و پلانی داهاتووش ده‌گرێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئەمه‌ریکا 3 ملیۆن دۆلار وه‌ك پاداشت به‌و کەسە ده‌دات، كه زانیاری لەبارەی ئەو هێرشانە به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌دات، كه لە عێراق دەکرێنە سەربه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاداشت لەپێناو دادەپەروەریدا رایگه‌یاند: بڕی 3 ملیۆن دۆلاریان وەك پاداشت بۆ هەر کەسێك تەرخانکردووه، كه زانیاری لەسەر ئەو هێرشانە بداته ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، كه له عێراق دەکرێنە سەر بنکە سەربازییەکانیان.
وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و پاداشته ته‌نیا تایبه‌ت نییه به زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی پێشتر ئه‌نجام دراون، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شه كه زانیاری له‌باره‌ی پلانی پێشوه‌خته بۆ هێرشه‌كانی داهاتووش پێیان ده‌دات.
تەرخانکردنی ئەم پاداشتە دوای ئەوە دێت، شه‌وی رابردوو لەرێگەی 5 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی بەلەد له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و لەرێگەی 3 درۆنیشەوە هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی بەغدا.
پێشتریش چەندین جار لەرێگەی مووشەك و فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 42 هێرشی له‌مجۆره ئه‌نجام دراون.
H.B