سیاسه‌تی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ناوخۆ جێگای تێڕامانێكی گه‌وره‌یه
عارف روشدی

K24 – هه‌ولێر:
عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی بێهه‌ڵوێستی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كوردستان به‌رامبه‌ر هێرش و گێچه‌ڵكارییه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و درووستكردنی بیانوو بۆ له‌شكركێشی سوپای توركیا گوتی: به‌داخه‌وه سیاسه‌تی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ناوخۆ جێگای تێڕامانێكی گه‌وره‌یه، به‌شێك له ناو حكومه‌تن و به‌شێكیان خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن ببنه شوێنگره‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه وڵات ده‌كه‌نه "شامی شه‌ریف".
ئه‌م گوتانه‌ی عارف روشدی له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: بێده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه به‌رامبه‌ر شه‌ڕانگێزییه‌كانی په‌كه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ههڵوێستهیانه كه به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به زیان و لێكه‌وتانه بده‌ن، كه له‌مچوارچێوه‌یه‌دا به هه‌رێمی كوردستان ده‌گات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته ناته‌ندروستانه‌ی په‌كه‌كه هی ئێستا نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ ساڵی 1992 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ره‌نگاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه، كه هێشتا سه‌ره‌تای دروستبوونی بوو، هه‌ر له سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستان و له‌كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه دراوه په‌كه‌كه ده‌ست له‌و كاره نادروسته‌ی هه‌ڵگرێت، چه‌ندین جاریش جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی هه‌یه، ده‌توانین گوێیان لێ بگرین، كاتێك نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان بگرن، گوازرانه‌وه بۆ قه‌ندیل، به‌و مه‌رجه‌ی له‌وێ بمێننه‌وه و هیچ جووڵه‌یه‌كی چه‌كدارییان نه‌بێت و هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا بده‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك.
ده‌قی گفتوگۆكه
كوردستان24: ئه‌و گێچه‌ڵكاری و شه‌ڕ پێفرۆشتنهی په‌كه‌كه به هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا مه‌به‌ست لێی پارتی دیموكراتی كوردستانه یانیش شه‌ڕ فرۆشتنه به ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان؟
عارف روشدی: ئه‌مه شه‌ڕفرۆشتنه به ته‌واوی بزاوت و خه‌باتی كوردایه‌تی، نه‌ك به ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی هه‌ڵوێسته‌كانیان بكه‌ین له كوردستانی توركیا، ئه‌وان چی‌یان كرد به هه‌موو شاره‌كانی كوردستان؟! به‌شی هه‌ره زۆری شاره‌كانی كوردستانیان بهخاپووركردن دا، نیو ملیۆن كوردی كوردستانی توركیایان به‌هۆیانه‌وه بۆ ناوچه توركنشینه‌كان كۆچبه‌ر بوون و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی و مه‌عنه‌وی به‌و شارانه كه‌وت.
سه‌یر بكه‌ن دۆخی كوردانی سووریاش چۆنه! له هه‌رێمی كوردستانیش راست ناكه‌ن كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ن، دڵنیابن كه مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن نییه له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌مه هه‌ماهه‌نگییه‌كی دیار و ئاشكرایه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا، ئه‌و شوێنانه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت داگیری بكات، په‌كه‌كه لێی نیشته‌جێ ده‌كات، دواتر له‌ڕێگه‌ی ته‌ق و تۆقێكی به‌ناو شه‌ڕ دێت و ئه‌و ناوچه‌یه داگیر ده‌كات. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ بكه‌ین، ئێستاش په‌كه‌كه له‌ناو چه‌ند گوندێكدا بوونیان هه‌یه و سوپای توركیاش به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیان رووبدات. چه‌ند شوێنێكیش له ده‌ڤه‌ری ئامێدی هه‌ن، په‌كه‌كه لێی نیشته‌جێیه و له ئاسمانیش سوپای توركیا هه‌یه و رووبه‌ڕووی یه‌كتر نابنه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ش كه ته‌قوتۆقی تێدایه، ئه‌وانه‌ن كه هه‌ماهه‌نگییان له‌سه‌ری نه‌كردووه یانیش بۆ خۆڵ له‌چاوكردنی خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوانیان نه‌بن.
كوردستان24: بۆچی په‌كه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نییه؟ ئایا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات بێكێشه‌یه و ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی هه‌یه؟
عارف روشدی: په‌كه‌كه نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه دژی خواستی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه، له هه‌ر شوێنێك بزاڤ و جووڵه‌یه‌كی باشی كوردایه‌تی هه‌بێت، په‌كه‌كه له‌وێ ئاماده‌یه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی، په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ توركیا، عێراق، ئێران و سووریا هه‌یه، نوێنه‌رایه‌تییان له‌و وڵاتانه هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه هاوكاری ده‌كرێن، هه‌روه‌ها هان ده‌درێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان، كیمیاباران و ده‌ربه‌ده‌ری و كۆچبه‌ر به‌ده‌ستهاتوون، له‌ناوی ببه‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌و روناكیهی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ سه‌رجه‌م كوردانه له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵا، بكوژێننه‌وه و خاپووری بكه‌ن.
هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ئێمه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان كیشه‌یه‌كیان هه‌یه، وڵاتێكی پان و پۆڕیان هه‌یه و توركیا 80 پارێزگا له‌خۆ ده‌گرێت، رووبه‌ری كوردستانی توركیا چه‌ندین جار به‌قه‌د رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان شاخ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان لێی په‌نا بده‌ن، ئه‌وا ده جار ئه‌وه‌نده‌ی هه‌رێمی كوردستان شاخ له باكووری كوردستان هه‌ن، بۆچی ناچن له‌وێ رووبه‌ڕووی حكومه‌تی توركیا ببنه‌وه!، ئایا توركیا له حه‌فتانین و سه‌ره‌ی ئامێدییه؟ یان لهشارباژێڕه؟ ئه‌مه دیاره كه چ ئه‌جێندایه‌كی له‌پشته، ئه‌و كه‌سانه‌ی نایانه‌وێت خۆیان پێبگه‌یه‌نن یان بۆ ئه‌وه‌ی رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌رێمه هه‌ڵڕێژن، په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه ده‌كه‌ن و پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك سایت و ته‌له‌ڤزیۆن و كه‌ناڵی میدیایی ده‌بینم، كه زۆر له میدیای په‌كه‌كه خراپتر دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه له قازانجی كێدا ته‌واو ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌رێمه زیانێكی به‌ركه‌وێت، كێ لێی سوودمه‌ند ده‌بێت؟ ئه‌و هه‌رێمه بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، كار ده‌كه‌ن و په‌نادراون و ئه‌وانه‌ی لێیان قه‌وماوه داڵده‌دراون، بۆچی ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌رێمه تووشی كێشه بكه‌ن؟
كوردستان24: ئایا پێتوانییه هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌بێت؟
عارف روشدی: بێگومان ئه‌مه راسته، له شنگال له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سه‌ر به عێراق هیچ كیشه‌یه‌كیان نییه، ته‌نیا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه هه‌یه، كه له شه‌رفه‌دین نیشته‌جێ بوون و پارێزگاری له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌توانم بڵێم كه په‌كه‌كه هێزێكی لهیاسادهرچووه، هێزێكه به‌شی هه‌ره‌زۆریان كورد نین، به‌ڵكو زۆربه‌یان ئازه‌ری، تورك و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ن، له‌ناو ئه‌و هێزه به‌ناو كورده‌دا نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ده‌كه‌ن و وه‌ك وڵاته‌كانیان دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
كوردستان24: له‌كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن، كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان هێزی پێشمه‌رگه بنێرێته سه‌ر سنوور بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا، له‌كاتێكدا توركیا خاوه‌ن دووه‌م هێزی گه‌وره‌یه له‌ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئایا پێتوان مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نانه ته‌نیا موزایه‌ده‌یه؟
عارف روشدی: ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا موزایه‌ده‌یه، به‌ڵكو ئه‌مه داڕمانێكی ئه‌خلاقییه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن، توركیا 600 هه‌زار سه‌ربازی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆدا هه‌یه، خاوه‌نی باشترین و پێشكه‌وتووترین چه‌كه له ناوچه‌كه، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ توركیا، ئێران، سووریا و عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌بێت، ئێمه په‌یوه‌ستین به دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له رێگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌دان كیشه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه خۆی به هێزێحكی دیموكرات ناوزه‌د ده‌كات، بۆچی ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی تێكبدات؟ بۆچی ناچنه‌وه هه‌رێمه‌كانیان له توركیا، ته‌نانه‌ت په‌كه‌كه ده‌ستكاری ناوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشان كردووه، ناوی گرد و شاخه‌كانی ئێمه‌یان گۆڕیوه و ناوی توركییان له‌سه‌ر داناوه.
كوردستان24: ئایا پێتوانییه ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، بۆ ته‌واوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه؟
عارف روشدی: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان پێیان خۆشه پێشمه‌رگه شه‌هید بێت هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی‌یان دیار نه‌بێت، با له‌وه دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ر و زیانێكی زیاتر به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت، نۆری ئه‌وانیش دێت و به‌شی خۆیان له زیانه‌كان به‌رده‌كه‌وێت، چۆن حزبه سیاسییه‌كانی باكووری كوردستانیان ته‌فروتونا كرد، رۆژێك دێت نۆره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ش بێت، كه ئه‌مڕۆ پشتیوانی له سیاسه‌تی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ تێكدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان دروست بووه، جگه له‌مه هیچ واتایه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت، ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه، ئه‌و ئامارانه‌ش كه توركیا و په‌كه‌كه له‌باره‌ی قوربانییه‌كانیان له شه‌ڕدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، هیچ ینهمایهكی راست و باوه‌ڕپێكراویان نییه.
داڕشتنه‌وه‌ی: هۆشیار به‌نانی