نێچيرڤان بارزانى و جێنشينى ئه‌بو زه‌بى دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێنشينى ئه‌بو زه‌بى كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر
شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات، له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى بره‌ودانى به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراونكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپاتكرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/12 به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی عێراق له ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پڕۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبهشيان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ئيمارات كرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 كه به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جيهانه به سياسه‌ت و پێگه و رۆڵى گرنگى ئيمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى ديپلۆماسى و په‌يوه‌ندييه‌كان و كاريگه‌ريى ئيمارات له‌ڕووى هاريكارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نيشان ده‌دات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئيماراتى كرد بۆ يارمهتييه مرۆيييهكانى، به‌تايبه‌تيش دوايين يارمه‌تييان به ناوى ده‌ستپێشخه‌ريى خاتوو شێخه فاتيمه بنت موباره‌ك كه تيايدا هه‌زاران دۆزى ڤاكسينى دژهكۆرۆناى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئيماراتى و كونسولى گشتيى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتىكرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان به زه‌مينه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌يه هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازى له كۆمپانيا ئيماراتييهكان و كار و پرۆژهكانيان ده‌كات.
له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له هه‌موو كه‌رته‌كاندا پێويسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به گرنگ زانى.