نرخی نوێی كرێی ئاوی ماڵان ئاشكراكرا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو: به رێژه‌ی 23% كرێی ئاوی ماڵان كه‌مكراوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 رایگه‌یاند، كرێی ئاوی ماڵان به رێژه‌ی (23%) كه‌مكراوته‌وه و زیاتر له 45 هه‌زار دیناریش له هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت.
ئاری ئه‌حمه‌د گوتی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو دوو جۆر هاوبه‌شی هه‌یه، ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ری ئاویان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه، بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ری ئاویان هه‌یه، بڕی كرێی ئاو كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی ئه‌و ئاوه‌ی به‌كاریده‌هێنێت، پێشتر به‌كارهێنانی بڕی ئاو تا 5 مه‌تر سێجا به 50 دینار بوو بۆ هه‌ر مه‌تر سێجایه‌ك، له 10 مه‌تر سێجا ده‌بووه 150 دینار، له 15 مه‌تر سێجا ده‌بووه 400 دینار، له 30 مه‌تر سێجا به 600 دینار بوو، له 60 مه‌تر سێجا به 2 هه‌زار دینار بوو.
گوتیشی: "ئێستا ئه‌و نرخه كه‌مكراوه‌ته‌وه، تا 10 مه‌تر سێجا وه‌كو خۆی ماوته‌وه، له 15 مه‌تر سێجا بووه‌ته 300 دینار، له 30 مه‌تر سێجا به 450 دیناره و له 60 مه‌تر سێجا به 600 دیناره، ئه‌گه‌ر كۆی گشتی له 60 مه‌تر سێجا وه‌ربگرین، كه 2 هه‌زار لیتر له هه‌ر رۆژێكدا له ماڵان به‌كاربێت، ده‌توانین بڵێین بڕی 23% له نرخه‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ئاشكرای كرد، پێشتر ئه‌و 60 مه‌تر سێجایه به 25 هه‌زار و 750 دینار بوو، ئێستا به 19 هه‌زار و 750 دیناره، دواتر هه‌ر به‌و زنجیره‌یه ده‌ڕوات تا ده‌گاته ژماره‌یه‌ك، ئه‌وه‌یش له 45 هه‌زار دینار ده‌وه‌ستێت، كه ده‌كاته 102 مه‌تر سێجا، دوای به‌كارهێنانی ئه‌و بڕه‌یه، پاره‌ی زیاتر له هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت".
له‌باره‌ی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه، ئاری ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، پێشتر تا 3 مانگ و بۆ هه‌ر مانگێك 100 هه‌زاریان لێوه‌رده‌گیرا، دوای ئه‌و 3 مانگه، مانگانه ده‌بووه 200 هه‌زار دیناره، به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر، كه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێده‌گوت "سزا"، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه، مانگه بڕی 80 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت.
روونیشكرده‌وه، دانانی ئه‌و جۆره شێوازه‌ی هه‌ژماركردنی بڕی كرێی ئاو، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئاستێكی هۆشیاری درووست بكرێت، كه كه‌مترین ئاو به‌فیڕۆ بدرێت، كه‌مته‌رخه‌می نه‌مێنێت، ئه‌مه ده‌بێته ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك، كه گه‌یشته 45 هه‌زار دینار، تا پێداچوونه‌وه به به‌كارهێنانی ئاو بكات، ئه‌مه واده‌كات، هاووڵاتیان "ته‌وافه" بۆ تانكی ئاو ببه‌ستن و به‌رده‌وام ئاو به تانكییه‌كانه‌وه نه‌ڕژێت و ببێته هۆی به‌فیڕۆدانی ئاو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مساڵ رووبه‌ڕووی وشكه ساڵی بووینه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، ئه‌مه چواره‌م جاره رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌یه، ئه‌و رووبارانه‌ی دێنه كوردستان، پڕۆژه‌ی له‌سه‌ر درووست ده‌كرێت و ئاوه‌كه‌ی گلده‌درێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و توێژینانه‌ی هه‌یه، له دوای ساڵی 2030 تا 2040، بابه‌تی ئاو له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ره‌و ره‌وشێكی خراپ ده‌ڕوات، بۆیه پێویسته ئێمه خۆمان رێكبخه‌نه‌وه و ئه‌و ئاوه‌ی به‌كاری ده‌هێنین، به‌پێی پێویستی بێت و ئاو به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه بڕێكی زۆر پاره‌ی ئاویان بۆهاتووه‌ته‌وه، گوتیشی: پێویسته ئه‌وانه‌ی پاره‌ی زۆریان بۆ هاتووه‌ته‌وه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بكه‌ن، تا دڵنیا ببنه‌وه، كه ئایا كێشه‌كه له پێوه‌ری ئاوه، ئایا هه‌ڵه له خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌یه، یان خۆیان ئاوی زۆریان به‌كارهێناوه، ئه‌و 3 كێشه‌یه هه‌یه و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
د.ی