وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
ژماره‌ی مردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و تووشبوونیش گه‌یشته‌وه خوار 4 هه‌زار حاڵه‌ت

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 36 هه‌زار و 473 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 952 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری به‌سره تۆماركرا، كه بریتییه له 677 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 15 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 29 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 254 هه‌زار و 643 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 705 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 172 هه‌زار و 227 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 65 هه‌زار و 711 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 487 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 699 هه‌زار و 531 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B