نهتهوه یهكگرتووهكان هۆشداری دهداته حكوومهتی عێراق
بههۆی بەشداریکردنی ملیشیا شیعەکان لە ئۆپهراسیۆن شاری فەلووجە
K24 - ههولێر:
ھادی عامری، بهرپرسی رێكخراوی بهدر كه یهكێكه له هێزهكانی حەشدی شەعبی رایگهیاند، ھێزەكانی ئهوان لە شەڕی فەلووجەدا بەشدارێكی سەرەكین، بهڵام نیازی ئهوهیان نییه بچنه شارهكهوه.
لە شەڕی ئازادكردنی فەلووجەدا چەکدارانی ھۆزە سووننەكانی فەلووجە، لەگەڵ حەشدی شەعبی ھاوکاری سوپای عێراق دەکەن . بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئەمریکا، ژمارەی چەکدارانی داعش لە فەلوجە نزیکەی 700 چەکدارە.
عامری گوتی: "ئێستا ئێمە چواردەوری شاری فەللووجەمان گرتووە و ئەمەش پلانی ئێمە بۆ ھەموو ئۆپراسیۆنەکان کە بەشداریان تێدا دەکەین، بەڵام ھیچ نیازێکمان نییە بچینە نێو شارەکەوە، ئەگەر پێویست نەکات".
ههروهها گوتی: "پلانی ئێمە بریتییە لەوەی چواردەوری شارەکە بگیرێت و تەنیا ئەوکاتە دەچینە نێو فەلووجەوە ئەگەر سوپای عێراقی پێویستی بە ھاوکاری ئێمە بوو".
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ترسی ئەوەی لێنیشتووە کە بەشداریکردنی ملیشیا شیعەکان لە ئۆپراسیۆن شاری فەلووجە، رەنگە جارێکی دیکە شەڕی شیعە و سوننەی لێ بکەوێتەوە و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ھۆشداری دەدات لەوەی ژیانی بەھەزاران کەس کە لەنێو شاری فەلوجە گیریان خواردووە، بەھۆی ئەو شەڕەوە لەمەترسیدایە.
روپێرت کۆڵڤیل - گوتەبێژی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی: "ئێمە داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین، کە پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیلی فەلوجە، لە ئامانجە سەرەکییەکانی بێت و داواش لە سەرجەم ھێزەکان دەکەین کە یاسا نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەبەرچاو بگرن".
سەرکردە شیعەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەوان فشاریان لە حەیدەر عەبادی کردووە بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی فەلوجە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو شارە بە یەکێک لە بنکە بەھێزەکانی داعش ناسراوە.