له سه‌ڵاحه‌ددین سزای له‌سێداره‌دان بۆ موفتییه‌كی قاعیده ده‌ركرا
دادگای تاوانه‌كانی عێراق دوو سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر موفتییه‌كی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌دا سه‌پاند.
K24 – هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی عێراق دوو سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر موفتییه‌كی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌دا سه‌پاند.
ناوه‌ندی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، دادگای تاوانه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین، دوو حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ كه‌سێك ده‌ركردووه، كه موفتی رێكخراوی ئه‌لقاعیده بووه له سنووری پارێزگاكه.
سزادراوه‌كه، دانی به‌وه‌دا ناوه، كه وه‌ك موفتی ئه‌لقاعیده كاری كردووه و پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی كۆبووه‌ته‌وه، كه له 2006 له ناوچه‌ی هه‌ب هه‌ب كوژرا.
ئه‌و كه‌سه دانی به‌وه‌دا ناوه، كه فه‌توای ده‌ركردووه بۆ كوشتنی ئه‌ندامانی پۆلیس و سوپا و خۆیشی به‌شداری له چه‌ند تاوان و كرده‌یه‌كی تیرۆریستی كردووه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
هاوكات سزادراوه‌كه به‌رپرسی هۆبه‌ی زانیاری ویلایه‌تی باشووری مووسڵ بووه و چه‌كی بۆ داعش كڕیوه و مووچه‌ی به‌سه‌ردا دابه‌ش كردوون.