سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە.

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی بە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

د.کاوە مەحمود سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەميی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.