داڕمانێکی گەورەی دارایی چاوەڕێی ئەرجەنتین دەکات
وازهێنانی لیۆنێل مێسی لە یاری نێودەوڵەتی تەنها کۆتایی ژیانی وەرزشی یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێ نیە، بەڵکو ڕەنگە دەستپێکی تاقیکردنەوەیەکی سەختی ئابووری و دارایی بێت بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی ئەو ئەستێرەیە سوودێکی زۆری داراییان کردووە.
ماڵپەری Tribuna مەترسیەکی گەورەی لەسەر داهاتووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە دوای وازهێنانی مێسی لە یاری نێودەوڵەتی ئاشکرا کردووە، بەشێکی زۆری ئەو سپۆنسەرانەی پاڵپشتی هەڵبژاردەکە دەکەن هۆکاری سەرەکی خاوەنی هەشت خەڵاتەکەی باڵۆن دۆرە، بێجگە لەمەش ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە، ئەو هۆکارەش هەر ئەفسانەکە بووە، بۆیە پێشنینی دەکرێت دوای وازهێنانی مێسی ئەو دوو سەروەت سامانەی تانگۆ لەدەست بچێت.
ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردووەتەوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خاوەنی نزیکەی 120 سپۆنسەرە و داهاتەکەشیان دەگاتە نزیکەی 150 ملیۆن دۆلار، بەڵام پێدەچێت لە دوای وازهێنانی مێسی ژمارەی سپۆنسەرەکان ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر بێت و ئەمەش زیانێکی زۆری دارایی بە هەڵبژاردەکە دەگەیەنێت.