ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رناگرن رووبه‌ڕووی رێكارێكی تایبه‌ت ده‌بنه‌وه
هه‌رێمێكی پاكستان به بێبه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری مۆبایل هه‌ڕه‌شه له دانشتوانه‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رێمی په‌نجاب، كه چڕترین هه‌رێمه له رووی دانیشتوانه‌وه له پاكستان، بڕیاری دا ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل بێبه‌شبكرێن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هه‌رێمه ئه‌و رێكاره‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه كه‌مترین هاووڵاتی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرته‌وه.
تۆڕی "سی بی ئێس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه رایانگه‌یاند، خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایل له هه‌ر كه‌سێك ده‌پچڕێنین، كه ره‌تی ده‌كاته‌وه خۆی به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتێت.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه دوای ئه‌وه هات، كه "یاسه‌مین را‌شد"، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و هه‌رێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێم ئه‌نجام دا، له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا، تا چاره‌سه‌رێك بۆ سستی پڕۆسه‌ی كوتان بدۆزنه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی په‌نجاب چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، رۆژانه 420 هه‌زار كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، به‌ڵام نزیكه‌ی 57 هه‌زار كه‌س به‌ده‌م داواكه‌ی حكومه‌ته‌وه چوون، له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 67 ملیۆن كه‌سه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی "سی بی ئێس نیوز"، سستی پڕۆسه‌ی كۆتان به ڤاكسینی كۆرۆنا، به هۆی ناهوشیاری پاكستانییهكانهوهیه، كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كه ده‌ترسن.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هه‌رێمه روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كارابوونی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا داوه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بۆیه دوایین هه‌نگاوی حكومه‌ت وه‌كو هه‌ڕه‌شه، بڕیاری داوه خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی مۆبایل ببڕێت، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رنه‌گرێت.
به پێی ئاماره‌كانی كۆرۆنا، له پاكستان تا ئێستا 943 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، نزیكه‌ی 22 هه‌زار كه‌سیش به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
د.ی