وێستگەیەکی پاڵاوتنی ئاوەڕۆ لە رۆژئاوای هەولێر دادەمەزرێندرێت

"تەنها بۆ خواردنەوە نەبێت ئاوەکە بۆ هەموو بابەتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت".

دیمەنێکی شاری هەولێر
دیمەنێکی شاری هەولێر

K24 - هەولێر

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، پلانیان هەیە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئاوەڕۆ پاک بکەنەوە، وەک دەستپێک پڕۆژەیەکیان هەیە کە بە قەرزی 300 ملیۆن دۆلار، وێستگەیەک لە رۆژئاوای هەولێر دادەمەزرێنێنن کە تواناکەی 105 هەزار مەتر سێجایە، ئاوەڕۆی چەند گەڕەکێکی هەولێر بە وێستگەکە دەبەسترێتەوە و دەپاڵێورێت.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، ئەو ئاوە تەنها بۆ خواردنەوە نەبێت بۆ هەموو بابەتێکی دیکە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت".