پارتی: پێشوازی له یهكێتی دهكهین بهڵام گۆڕان نا
پارتی چاوهڕێی چی له حزبهكانی دیكه دهكات؟
K24 - ههولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، حزبەکەی ئامادە نییە پێشوازی لە بزووتنەوەی گۆڕان بکات، بەڵام دەرگای کراوەیە بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
جەعفەر ئیمنیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکدا به کوردستان24ی راگهیاند، حزبەکەی ئامادەیە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات، بەڵام نایەوێت پێشوازی لە گۆڕان بکات و لە بارەی پرۆژە نوێیەکەیان، ئیمینکی گوتی: "ئێمە بۆچوونمان دیارە و چاوڕهێی لایەنەکان دەکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵوێستی نوێیان بە تایبەت یەکێتی".