"وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له 1ی 1ه‌وه هه‌موو مانگێك 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات"
وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ئیتیحادی ده‌ستده‌كات، به خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانه و بڕیاره له 1ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ئیتیحادی ده‌ستده‌كات، به خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانه و بڕیاره له 1ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ پێدانی شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی وردبینی له داتا په‌یوه‌سته‌كانی داهاتی نانه‌وتی ته‌واو ده‌كات.
روونیشیكراوه‌ته‌وه، ئه‌و وردبینییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و پێداویستییه‌كانی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،د) له به‌ندی دووه‌می مادده‌ی 11ی یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2021 ته‌واو ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراقی تاوتوێكرد.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ راستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم رایبگەیەنم، كه گەیشتووینەتە رێکەوتنێك كه به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي).