لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ھاوکاری بەسەر سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دابەشکرا
له ماوه‌ی رابردوودا خۆبه‌خشانه خزمه‌تی هاووڵاتیان و مزگه‌وته‌كانی كوردستانیان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هاوكاری به‌سه‌ر نزیكه‌ی 1500 مامۆستا و وتاربێژی ئاینییدا دابه‌شكرا، كه له ماوه‌ی رابردوودا خۆبه‌خشانه خزمه‌تی هاووڵاتیان و مزگه‌وته‌كانی كوردستانیان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، لە سۆنگەى پشتیوانیکردنی ئەو مامۆستا ئایینیانەی کەبەشێوەی خۆبەخش وتار دەخوێننەوە لە مزگەوتەکان و بەبێ ھیچ بەرامبەرێک خزمەتی مزگەوتەكان دەکەن، لە چەند رۆژى رابردوو لە لايەن لیژنەيەكى تايبەتەوە لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاينى ھاوکاری گەیه‌ندرایە نزیکە (1500 ) مامۆستاى ئاينى لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بە بێ جياوازى ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنى ھاوكاريیەكان ھات.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە رێگەی ئەنجوومەنی زانستیەوە پلانی گونجاوی لەبەر دەستە بۆ پشتیوانیکردنی زانستی خۆبەشان و برەودان بەتواناکانیان.