ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی پوتن – بایدن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌سه‌ر 5 خاڵی جه‌وهه‌ری ناكۆكن
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره لووتكه‌ی "ڤلادیمێر پوتن"، سه‌رۆكی رووسیا و "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 له ژنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا له لیستی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا "وڵاتێكی دۆست نییه".
په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا لاوازه، له رووی دیپلۆماسییه‌وه له سه‌ر ئاستی باڵیۆز په‌یوه‌ندییان پچڕاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پله باڵای رووسیا له لیستی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكادان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌یه، له دایگریكردنی نیمچه‌دوورگه‌ی "قه‌رم"ی ئۆكرانیاوه ده‌ستیپێكرد، تا ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا.
تا ئێستا دوو سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له زیندانه‌كانی رووسیان، یه‌كێكیان به تۆمه‌تی سیخوڕی، كه 16 ساڵ سزادراوه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی "بایدن" بووه‌ته سه‌رۆك گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، ته‌نانه‌ت "بایدن" له لێدوانه‌كانیدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر "پوتن"، كه "بكوژه".
ئه‌زموونی سیاسی
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ته‌مه‌نی 68 ساڵه و له 9ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1999ـه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، پێشتر بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری روسیا بووه، دواتر بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاشسایشی فیدراڵی رووسیا، دواتر سه‌رۆك وه‌زیران و ئێستاش سه‌رۆكی رووسا.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ته‌مه‌نی 78 ساڵه و له 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021 له ده‌سه‌ڵاته، له ساڵانی 1999 تا 2017 جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، پێشتریش له ساڵی 1972 بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، كه له 6 خولی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژردراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر 5 خاڵی جه‌وهه‌ری ناكۆكن
رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر 5 خاڵ ناكۆكن، ئه‌مه‌ریكا رووسیا به ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تۆمه‌تباره كراوه به هێرشی ئه‌لیكترۆنی دژی ئاژانسه حكومی و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، ژه‌هرخواردكردنی "ئه‌لێكسی ناڤالنی" به‌رهه‌ڵستكاری مۆسكۆ یه‌كێكه له‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی رووسیای ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا داوای سنووردان بۆ پڕچه‌ككردن و گرژییه به‌رده‌وامه‌كان ده‌كات، به تایبه‌تب له ململانێكانی سووریا و لیبیا و ئۆكرانیا، گرژییه دیپلۆماسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه، له‌وه‌ته‌ی بایدن بووه‌ته سه‌رۆك.
ئه‌مه‌ریكا و رووسیا داوای چاره‌نووسی به‌ندكراوانیان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده رووسیا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه ئاڵوگۆڕی به‌نداكراوه‌كانی هه‌ردوولا، ئازادكردنی "سیخوڕ"ه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌گرێته‌وه، كه به 16 ساڵ زیندانی سزادراوه.
دوایین دیداری نێوان پوتن و بایدن له ساڵی 2011 بووه، ئه‌وكاته‌ی "بایدن" جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو و پوتنیش سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا بووه.
View this post on Instagram
د.ی