فراكسیۆنهكانی سهوز و نیلی نابنه یهك فراكسیۆن
وهڵامهكهی لهم راپۆرتهدا بزانه
K24 - ههولێر:
رێکكەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی، هەنگاوەکانی ئەو دوو لایەنە بۆ نزیککردنەوەی فراکسیۆنەکانیان تائێستا دیار نییە و چاوەڕێی ئەو لێژنەیە دەکەن کە بگەنە رێکەوتنی کۆتایی.
پەرلەمانتارانیشیان نازانن هەردوولا لەسەر چی رێك دەکەون، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش ئاشکرای دەکات، فراکسیۆنی نیلی و سەوز یەک ناگرن، بەڵکوو چاوهڕێی کاری هاوبەش دەکەن.
رێکەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی هەنگاوەکانی ئەو دوو لایەنە بۆ نزیککردنەوەی فراکسیۆنەکانیان تائێستا دیار نییە و چاوەڕێی ئەو لێژنەیە دەکەن بگەنە رێکەوتنی کۆتایی، پەرلەمانتارانیشیان نازانن هەردوولا لەسەر چی رێک دەکەون، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش ئاشکرای دەکات فراکسیۆنی نیلی و سەوز یەک ناگرن بەڵکوو جارێی کاری هاوبەش دەکەن.
کارە هاوبەشیەکانی هەردوو فراکسیۆن لە داهاتوودا چر کراوەتەوە لە گۆرانکاری لە سیستەمی سیاسی و گۆرینی بۆ سیستەمی پەرلەمانی ئەمە لە کاتێکدا لەسەر ئەم پرسە بارودۆخی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەو رادەیەی کە پەرلەمان بۆ ماوەی حەوت مانگ پەک بخرێت ئەم لێک نزیکردنەوەی گۆران و یەکێتیش پێ دەچێت بۆ تێپەراندنی هەر پرۆژە یاساێک هێندەی دیکە بارودۆخەکە ئاڵۆز بکات،ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت بەشێک لە یاساکان پێوستیان بە رێکەوتنی سیاسی هەیە.
خولی چواری پەرلەمانی کوردستان دابەشی 14 فراکسیۆن بووە، بەڵام هەلومەرجەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان، رێگەیکی دیکەی بۆ لایەنە سیاسیەکان دۆزیوەتەوە، کە پەرلەمان دابەشی سێ گەورە فراکسیۆن بکات و ئەگەر پارتی و پێکهاتەکان پێکبێن دەبنە گەورەترین فراکسیۆن و گۆڕان و یەکێتیش دەبنە دووەمین فراکسیۆن.