پشێوییه‌كانى سه‌ر سنوور مه‌ترسی بۆ سه‌ر 50 ناوچه‌ی شوێنه‌وارى دهۆك دروستكردووه
رێكخراوى یونسكۆ و زۆرێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه
K24 - هەولێر
پشێوییه‌كانى نێوان په‌كه‌كه و لهشكركێشییهكهى سوپاى توركیا له دژى په‌كه‌كه، 50 پێگه‌ى شوێنه‌واری له سنووری پارێزگاى دهۆك خستووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوون.
بێكه‌س بریفكانى، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌واری پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاند، 50 پێگه‌ى شوێنه‌واری گرنگ له دهۆك كه‌وتوونه‌ته سه‌رهێڵى ناكۆكییه‌كانى نێوان په‌كه‌كه و سوپاى توركیا، ئه‌گه‌ر پارێزگاریان لێنه‌كرێت، ره‌نگه له‌ناوبچن.
بریفكانى گووتیشى: ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌واری پارێزگاى دهۆك، رێكخراوى یونسكۆ و زۆرێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه به‌هاناى ئه‌و 50 ناوچه شوێنه‌وارییه‌وه بێن و له ئه‌گه‌رى له‌ناوچوون بیانپارێزن.
گووتیشى: 1400 پێگه‌ى شوێنه‌واری له پارێزگاى دهۆك هه‌ن، ئه‌وانه‌ى كه زۆر گرنگن بۆ یونسكۆ، كه‌وتوونه‌ته نێو ململانێكانى په‌كه‌كه و سوپاى توركیا، تا ئێستا نازانین شێوه‌ى زیانه‌كان بۆ سه‌ر پێگه شوێنه‌وارییه‌كان چه‌نده، چونكه بۆ رووپێو ناتوانین بگه‌ینه سنووری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى دهۆك روونیكرده‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ڕى په‌كه‌كه و سوپاى توركیا پێكهاتووه له:
به‌روارى:
كیستا، قوتابخانه‌ى كیستا، قومرى هروورى، قه‌ڵاى بیتنوێری، پردى بولبوول، پردى بیامى، پردى گلى، ره‌شافه، گوندى دیشیشه، گه‌لى بازى، پێنج دێركا، بندێرى.
شیلادزێ:
پردى رێكان، قه‌ڵاى رێكان، كۆشكى ئاغا، قه‌ڵاى نێروه، رێگا شووبی، رێگا دهرجى، ئه‌شكه‌وتى چاردهر، سه‌راى ئامێدى.
سوپاى عێراق له‌مباره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و ناوچانه به كامێرا كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین، هه‌وڵى جیدیش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن و كۆتاییهێنان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌و سنوورانه.
له (23ى نیسان/ئه‌پریڵی 2021)، سوپاى توركیا هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى له خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دژى چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌م هۆیه‌وه سه‌دان گوند له‌و ناوچانه چۆڵكراون، زیانى ماددى و مه‌عنه‌وى به‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ى كه‌وتووه.
ك.ب