خاته‌می بۆ خه‌ڵك: یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌ڵبگێڕنه‌وه
محه‌مه‌د خاته‌می، رێبه‌ری ره‌وتی چاكسازیخوازانی ئێران، داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د خاته‌می، رێبه‌ری ره‌وتی چاكسازیخوازانی ئێران، داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه.
بڕیاره رۆژی هه‌ینی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بۆ 13هه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
خاته‌می، سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئێران هیوای خواست خه‌ڵك به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانیش له سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خاته‌می گوتیشی: تاكه ده‌سته‌به‌ر بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی یارییه‌كه و رێگرتن له پیلانی ئه‌وانه‌ی دایان ناوه كه‌سێكی دیاریكراو ده‌ربچێت، به‌شداری خه‌ڵكه له پرۆسه‌كه.
ئه‌وه‌شی گوت: ره‌وتێك كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سێكی دیاریكراو بكه‌نه سه‌رۆك كۆمار جا به هه‌ر نرخێك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش له‌كار بخه‌ن، كۆمارییهكهمان و ئیسلامییهكهمان له كوێن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به هێنانی پاڵێوراوێكیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئازادیمان بخنكێنن، هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه هاووڵاتیان له‌م پرۆسه‌یه به‌شدار بن.