كورد مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا ده‌داته‌ عه‌بادی

نوێنه‌رێكی كورد بۆ كوردستان24 ده‌دوێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/77c9d73f-641c-44c6-a280-d8516b24dc3f/kurd.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بریارە ھەفتەی داھاتوو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییه‌كان بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و مەرجی كورد بۆ بەشداریكردن لە دەسپێكردنه‌وه‌ی دانیشتەكان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بە ‌‌حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران رابگەیەنن.

ئەمە لە کاتێکدایە بەبێ بەشداری پەرلەمانتارانی کورد دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامیان نابێت، ئەویش بەهۆی بایکۆتکردنی پەرلەمانتارە ناڕازییەکان.

ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی بەغدا كۆ دەبێتەوە، پەرلەمانتارە مانگرتووەكانی كە خۆیان بە بەرەی چاكسازی ناوزەدكردووە بەشداری دانیشتنه‌كە نابن، لایەنە كوردستانییەكانیش بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا، بەڵام وەك ئەندام پەرلەمانێك ئاماژەی پێكرد مەرجی تایبەتییان ھەیە بۆ بەشداریكردن، بە تایبەت تەواوبوونی ناكۆكی نێوان شیعەكان و ھەروەھا بەرقەراری ئاسایش.

كورد 63 كورسی پەرلەمانی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھەیە، بە گوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە بێ كورد دانیشتنی پەرلەمان بەرێوە ناچێت، ئەمە لە كاتێكدایە بەشێك لە كوتلە سیاسییەكانی عێراق داوای گەڕانەوەی كوردەكان دەكەن.

دادگای فیدڕاڵی عیراق سكاڵای پەرلەمانتارە مانگرتووەكان رەتدەكاتەوە و سەلیم جبوری بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەزانێت، پێدەچێت ئەم بڕیارەش ئەوەندەی دیكە ناو ماڵی شیعەكان ئاڵۆز بكات.