دوای شەش ساڵ رێککەوتن جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکار دەبێت
شاهین حەمە رەزا لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتە جێگری پارێزگاری هەڵەبجە
K24 – هەڵەبجە
شەش ساڵ پێش ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رێککەتنیان واژۆ کرد، بەڵام تائێستا جیگری پارێزگار کە لە پشکی گۆڕانە دەستبەکار نەبوو بوو.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەڵەبجە رایگەیاند: "هەفتەی داهاتوو شاهین حەمرە رەزا، لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، وەک جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، دەستبەکار دەبێت".
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان، پۆستی پاریزگاری هەڵەبجە بۆ یەکێتییە کە ئێستا ئازاد تۆفیق پارێزگارە و پۆستی جێگری پارێزگار بۆ گۆڕان دەبێت، دوا شەش ساڵ رێککەوتن بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبەکاربێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، راژەی (شاهین حەمە رەزا) وەک کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بۆ کاروباری کارگێڕی، لە وەزارەتی بازرگانییەوە گوازراوەتەوە بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەک جێگری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکار بێت.