"ئیمام زه‌مان"ی ئه‌سفه‌هان ده‌ستگیركرا
به شمشێرێكی دوو سه‌ره و جلێكی سه‌وز و ئه‌سپه‌وه چووه‌ته ناو بازاڕ و گوتوویه‌تی: من ئیمام مه‌هدیم
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی خه‌ڵكی شاری ئه‌سفه‌هانی ئێران، به ئه‌سپێكه‌وه هاتووه‌ته ناوه‌ڕاستی شه‌قام و شمشێرێكی به‌رزكردووه‌ته‌وه و خۆی به "ئیمامی مه‌هدی" ناساندووه، كه له ئایینزای شیعه پێیده‌گوترێ "ئیمام زه‌مان".
ئه‌و هاووڵاتیه، له ناوه‌ڕاستی شاری ئه‌سفه‌هان هاتووه‌ته سه‌ر شه‌قام، جلێكی سه‌وزی پۆشیوه و له‌سه‌ر ئه‌سپێك بووه، شمشێرێكیی دوو سه‌ریشی به‌ده‌سته‌وه بووه، هه‌ڕه‌شه‌ی له پیاده‌ڕۆیان و شۆفێران كردووه و قسه‌ی له دژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كردووه.
دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه، چوون و ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵی ده‌ستپێكردووه، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، باری ده‌روونی جێگیر نییه.
سه‌رچاوه: BBC