عێراق و ئێران جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، جه‌ختیان له پێویستیی پشتیوانیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، جه‌ختیان له پێویستیی پشتیوانیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی كرده‌وه.
له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتی ئه‌نتالیا، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران كراونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه عێراق سووره له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و یادداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن، كه له نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كراوون.