حكومهت ههوڵ دهدات ڤاكسینی كۆرۆنا راستهوخۆ بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێن
لهگهڵ كۆمپانیاكانی ڤاكسین بۆ ئهو مهبهسته له گفتوگۆدایه
K24- ههولێر:
حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی ڤاكسین لە گفتوگۆدایە، بۆ ئەوەی بڕی ڤاكسینی پێویست راستەوخۆ بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دابین بكەن.
بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی ھەفتانە لە عێراق پشكی تایبەتی ڤاكسین دەگاتە ھەرێمی كوردستان و لە رێگەی سەنتەرەكانی تایبەت بە پێدانی ڤاكسین دەدرێتە ھاووڵاتییان.
بهگوێرهی ئامارهكانیش، تا ئێستا زیاتر لە 800 ھەزار کەس لە عێراق و 200 ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
لە کاتێکدا ئامادەکاری کراوە بۆ ئهوهی تا کۆتای ئەمساڵ زیاتر لە %20 بۆ %30 ھاووڵاتییان ڤاکسین وەربگرن، دەشتی بوستانی، ئەندامێکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق دەڵێت: بۆ دەستخستنی ڤاکسین لە عێراق چەند بەڵێننامەیەك لەگەڵ کۆمپانیاکانی دابینکردنی ڤاکسینی سینۆفارم و فایزەر کراوە و بڕیاره وایە لە ماوەیەکی نزیكدا 12 ھەزار ژهمه ڤاكسینی دیكه بگهنه عێراق.
هاوكات لە ھەرێمی کوردستان كه زیاتر لە 60 سەنتەری پێدانی ڤاکسینی كۆرۆنا ھەن، کە ھاووڵاتییان لە رێگەیانەوە پێکوتەکە وەردەگرن، دكتۆر ههردی ساڵح، بهڕێوهبهری سهنتهری پێدانی ڤاكسین له نهخۆشخانهی رزگاریش ئاماژه بهوه دهدات، تەنها لای ئەوان رۆژانە 150 بۆ 200 ھاووڵاتی ڤاکسین وەردەگرن.
تا ئێستا تەنھا لە 3%ى دانیشتوانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان وەرگرتووە، لە کاتێکدا ئامادەکاری کراوە، کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 20% بۆ 30%ی ھاووڵاتییان ڤاکسین وەربگرن.
H.B