رێبوار بابكه‌یی: كۆمپانیای كار و قه‌یوان به‌رهه‌میان كه‌مبووه‌ته‌وه و گرانبوونی نرخی به‌نزین یارییه‌كه بۆ قازانجی زیاتر
پرسی به‌نزین په‌یوه‌سته به ژیانی خه‌ڵكه‌وه. له ئێستادا نرخ و كوالێتی به‌نزین له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا نییه
K24 – هه‌ولێر:
رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان له لیژنه‌كه‌یان ئاماده ده‌بێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی پرسی گرانبوونی به‌نزین و گوتیشی: گرانكردنی به‌نزین یارییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی خراپی به‌نزین به نرخێكی به‌رز ساغ بكرێته‌وه و قۆرغكاری له كایه‌ی سووته‌مه‌نیدا هه‌یه و كۆمپانیاكانی كار و قه‌یوان به‌رهه‌میان كه‌میكردووه.
رێبوار بابكه‌یی، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له باره‌ی كێشه‌ی گرانبوونی نرخی به‌نزینه‌وه گوتی: پرسی به‌نزین په‌یوه‌سته به ژیانی خه‌ڵكه‌وه. له ئێستادا نرخ و كوالێتی به‌نزین له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا نییه. ئه‌و بابه‌ته راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان. بۆمان گرنگه بزانین تێڕوانینی وه‌زاره‌ت چییه و ئایا ده‌توانێت خۆی نرخ دیاری بكات؟ پشتیوانی وه‌زاره‌ته‌كه چییه بۆ زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی؟ ستراتیژی وه‌زاره‌ت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان چییه، به تایبه‌تی باشماخ و په‌روێزخان، كه به‌نزین به كوالێتی نزم و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاورده ده‌كرێت؟
له باره‌ی هۆكاره‌كانی گرانبوونی به‌نزین، بابكه‌یی گوتی: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ئه‌وه‌یه، كه رێگه نه‌دراوه له ده‌ره‌وه هاورده بكرێت و دووه‌میش كۆمپانیاكانی ناوخۆ ناتوانن وه‌ڵامی خواستی بازاڕ بده‌نه‌وه. كۆمپانیاكان داوا ده‌كه‌ن، باجه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌نزین هاورده بكه‌ن.
گوتیشی: ئێمه پرسیارمان له وه‌زاره‌ت كردووه و له وه‌ڵامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت: هه‌ندێك ده‌روازه‌ی سنووریی (باشماخ و په‌روێزخان)، به جۆرێك به‌نزینیان لێ دێته ناوه‌وه، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كاری كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان، چونكه ئه‌و هاورده‌كردنه به‌ده‌ر بووه له رێنمایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین. هۆكاره‌كان هه‌رچی بن، ئێستا باجه‌كه‌ی هاووڵاتیان ده‌یده‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، وه‌ك لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان، ژماره‌یه‌ك پێشنیازیان هه‌یه و گوتی: چه‌ند پێشنیازێكمان هه‌یه، له‌وانه: خاڵه سنوورییه‌كان رێكبخرێنه‌وه، نابێت له هه‌ندێك خاڵی سنووریی به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان به‌نزین هاورده بكرێت. هه‌روه‌ها پێویسته باج له‌سه‌ر هاورده‌ی به‌نزین كه‌مبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و بواره كار ده‌كه‌ن، بتوانن، به‌نزین هاورده بكه‌ن. جگه له‌وه‌ش، پێویسته وه‌زاره‌ت ئه‌مباری هه‌بێت و له كاتی پێویست بیخاته بازاڕه‌وه. كاتێك له‌سه‌ر كاڵایه‌ك داواكاری زۆر بوو، نرخ به‌رز و كوالێتی كه‌م ده‌بێته‌وه. بۆ به‌نزینیش راسته. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، خاڵێكی دیكه، هه‌یه گرنگه، ئه‌ویش به هۆی قۆراغكاری كۆمپانیاكانه و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌رز بێته‌وه و كوالێتی كه‌مبێته‌وه.
بابكه‌یی نه‌یشارده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌م كێشه‌یه هه‌وڵێك بێت بۆ ماشینه‌وه‌ی قازانجی زۆرتر و گوتی: پێشبینی ده‌كه‌م، ئه‌وه جۆرێكه له یاری، له ماوه‌یه‌كی دیكه ئه‌و به‌رهه‌مه بخه‌نه بازاڕ و به پاره‌یه‌كی زۆر بیفرۆشن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یان بۆ ئه‌و بابه‌ته له‌به‌رده‌سته، بابكه‌یی، گوتی: به‌ڵێ به‌ڵگه و زانیاریمان هه‌یه و داوامان كردووه، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان بێته لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌و بابه‌ته روون بكاته‌وه. ئێمه له هه‌لومه‌رجێكی دارایی ده‌ژین و ناكرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئه‌مه‌شی بێته سه‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان ده‌كه‌م و راسته‌وخۆ بۆ هاووڵاتیان قسه بكات و هۆكاره‌كانی ئه‌و كێشه‌یه روون بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وتیش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان گوتی: بابه‌تی نرخی نه‌وت، په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه. بۆ وڵاتێك كه به‌نزین هاورده ده‌كات و نه‌وتی نییه، راسته، به‌ڵام بۆ ئێمه كه نه‌وتی خاومان هه‌یه، ده‌توانرێت بۆ پاڵاوتگه‌كان دابین بكرێت و به‌نزین به‌رهه‌م بهێنرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كێك له‌و گله‌ییانه‌ی هه‌مانه، سیستمێكی ئابووری ناسراومان نییه، چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك هه‌بوون، موڵكی حكومه‌ت بوون و ئێستا دراونه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌مه‌ش جۆرێكه له قۆرغكاری.
ئاشكراشیكرد، رۆژانه حه‌وت بۆ هه‌شت ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نیمان پێویسته. قه‌یوان و كۆمپانیای كار پێویست بوو، رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌میان هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان نییه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی درووستبوونی ئه‌م كێشه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت: پێشنیازمان كردووه، نرخی سووته‌مه‌نی له ده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بێت. ناكرێت نرخی سوپه‌ر له به‌نزینخانه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاواز بێت.