شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: په‌كه‌كه بۆچی پێشمه‌رگه له شه‌ڕه‌وه ده‌گلێنێت
په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن بۆ هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕێك ده‌گلێنن كه خواستی گه‌لی كوردستان نییه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاشكرایكرد، "ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێشکردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان" و راشیگه‌یاند، "ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان، بۆ هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی، کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لە سەر نیە؟".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021)، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێی پهیامێكهوه كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "با بە یاسا شەڕی برا کوژی شەرمەزار بکەین، چونکە نەیارانمان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوونە و مێژووش شاهیدی ئەوە دەدات، کە ببن بە هەوێنی ناسەقامگیری و دووبەرەکی لە نێوانمان".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێشکردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان، هیوادارم کە ڕوونەدات و ئەو خوێن ڕشتنە لێرەوە بوەستێ، ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان، بۆ هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لە سەر نیە؟".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا پرسیاری ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه بۆچی په‌كه‌كه "تەنیا لە هەرێمی کوردستان چالاکییەکانیان چڕکردووه‌تەوە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیاتنراوە و پاساو دەدەن بە تورکیا هێرشیان بکرێتە سەر! ئێمە لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی بێگانە نین کە سنوور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەمان ببەزێنێ، لە هەمان کاتیش‌دا ڕێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرین کە لە خاکی هەرێمەکاندا گیرساوەتنەوە و رێگامان داون کار و چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانین کە ببن بەمایەی شەڕ و ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهید کردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا نووسیویه‌تی: "ئەوەی ئێستا روو دەدات دڵنیام پلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە".