چوار هه‌زار عێراقیی به دۆسییه‌ی ساخته ویستوویانه مافی نیشته‌جێبوون له ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن
500 هاووڵاتى عێراقيى، له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى ساخته‌وه، مافى نیشته‌جێبوونیان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه و لێكۆڵینه‌وه له پڕۆگرامى پێشكه‌شكردنى راسته‌وخۆ بۆ وه‌رگرتنى مافى نیشته‌جێبوون له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى واشنتن، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فراوان ده‌كه‌ن، ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى ساخته‌ى ئه‌و "4000" عێراقییه‌ى كه به مه‌به‌ستى نیشته‌جێبوون له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شیانكردووه.
تا ئێستا 500 هاووڵاتى عێراقيى، له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى ساخته‌وه، مافى نیشته‌جێبوونیان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، له‌مباره‌یه‌وه واشنتن پێداچوونه‌وه به‌م دۆسیانه ده‌كات و مافى نیشته‌جێبوونیان لێوه‌رده‌گرێته‌وه و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆیان.
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ت بۆ رۆیته‌رز رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌و عێراقیيانه ده‌كرێت، كه له رێگه‌ى ساخته‌كارییه‌وه بۆ مافى نیشته‌جێبوون، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، ئیداره‌ى جۆ بایدن گه‌وره‌ترین لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و دۆسیانه ده‌كات، چونكه له ئێستادا كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان یه‌كێكه له به‌رنامه‌كانى جۆ بایدن، كه وه‌رگێڕ و دیپلۆمات و هاوكاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له كاتی كشانه‌وه‌ى سوپا، ده‌گرێته‌وه، تاوه‌كو بیانگوازنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و مافى نیشته‌جێبوونیان پێبدرێت.
له‌مباره‌وه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، كه‌سێكى بیانى ساخته‌كاری كردووه، گوایه له‌ماوه‌ى 90 رۆژدا، له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى راسته‌وخۆ، خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێته واشنتن، كه كارێكى دزى و ساخته‌یه، واشنتن لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌كات، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه رووبه‌ڕووى دادگا بكاته‌وه، تاوه‌كو بزانرێت واشنتن به شێوه‌یه‌كى شه‌فاف به‌رنامه‌ى پێشكه‌شكردنى راسته‌وخۆ، له جیهان ئیداره ده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى مرۆیی.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه گوتیشى: ده‌بێت به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه له پڕۆگرامى پێشكه‌شكردنى راسته‌وخۆ بكرێت، بۆ وه‌رگرتنى مافى نیشته‌جێبوون، له ئه‌مه‌ریكا، پاشان رێوشوێنى توندى ئه‌منیش بگیرێته‌به‌ر.
له دواى رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق، كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى( 2003 تاوه‌كو 2011)، له رێگه‌ى گه‌یشتنى راسته‌وخۆ، كار ئاسانى كردووه بۆ ئه‌وانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بووه و هاوكارى سوپاى ئه‌مه‌ریكا بوون.
سه‌رچاوه: الحرة
ك.ب