یه‌ك ڤاكسین بۆ ڤایرۆسه‌كانی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

هەنگاوی داهاتووی کۆمپانیاكانی ده‌رمانه‌ و کاری لەسەر دەکەن

ڤاكسینی كۆرۆنا
ڤاكسینی كۆرۆنا

K24 – ئه‌وروپا:

تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ڤاكسین، بۆ هه‌ردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نلفۆنزا ده‌كرێنه‌ یه‌ك ڤاكسین و هه‌وڵ ده‌درێت له‌ زستانی داهاتووه‌وه‌ یه‌ك ڤاكسین بۆ هه‌ردوو ڤایرۆسه‌كه‌ به‌كاربهێنرێت.

به‌ گوێره‌ی میدیاكان، تێستی نۆڤاڤاکسی ئەمه‌ریکی سەرکەوتووبووە، بەمزووانە هەردوو كۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا لەگەڵ تەکنیکی (RNA-is an important biological macromolecule that is present in all biological cells) ترشی ناوەکی ریبی، کە وردیلەی بایۆلۆجی گرنگە و لەهەموو خانە بایۆلۆجیەکاندا بوونی هەیە. مەبەست لێی کوتانی بە کۆمەڵە بە شێوەیەکی گونجاو و باشتر لەکاتێکدا پێویست بکات ساڵانە ڕێ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێت.

ئەم هەفتەیە نۆڤاڤاکس زانیاری و داتای قۆناخی سێهەمی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزای راگەیاند، تێستەکە لەسەر 30 هه‌زار خۆبەخش تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەنجامی کاریگەرییەکانی لە 90% بووە و لەکۆتایی وەرزی هاوین ره‌زامەندی بەکارهێنانی لە ئەوروپا و ئەمریکا وەردەگیرێت.

لەگەڵ تەشەنەسەندنی کۆڤید 19،  بەراورد لەنێوان ئەو ڤایرۆسە و  ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بووەتە جێی باس و لێکۆڵینەوە، لەگەڵ ئەوەی هەردوو ڤایرۆسەکە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر سیستمی هەناسەدان و سییەکان هەیە، بەڵام جیاوازیش لەشێوازی بڵاوبوونەوەیاندا هەیە، ئەمەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر تەندروستی گشتی و دەبێت هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکاندا بکرێت.

لێکچوونەکانی نێوان كۆرۆنا (کۆڤید 19) و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چیدان؟

یەکەم: هەردوو ڤایرۆسەکە دەبنە هۆکاری نەخۆشی هەناسەدان و لێکەوتەکانی و نەخۆشی ئاسایی و تووند و دەبنە هۆکاری نەخۆشی سەخت و مردن.

دووەم: هەردوو ڤایرۆسەکە بەهۆی بەریەککەوتن، دڵۆپە وردیلەیی و هەواوە دەگوێزرێنەوە و دەرئەنجام بابەتی رێوشوێنی تەندروستی گشتی وەک پاکوخاوێنی دەستەکان، شێوازی هەناسەدان و کۆکین، کە دەبێت بەربەستێک هەبێت وەک بەکارهێنانی قۆڵەکان، دەستەسڕ و زووش گۆڕینی، لە رێنماییە گرنگەکانن کە دەبێت خەڵک پێوەی پابەندبێت.

جیاوازی کۆڤید 19 و ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا چییە؟

شێوازی بڵاووبوونەوەی خێرای یەکێکە لە خاڵە سەرەکییە گرنگەکانی نێوان هەردوو ڤایرۆسەکە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا  کەمتر لەماوەیەکی مامناوەندەو لەسەرەخۆیە، ڤایرۆسی کۆڤید19 دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی تووشبوونی 5-6 رۆژە، بەراورد بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا کە 3 رۆژە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری زیاتر و خێراتر تەشەنەکردن و بڵاووبوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشیەکە.

لەهەموو جیهاندا منداڵ یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لە کۆمەڵگادا. بەڵام ڤایرۆسی کۆڤید19 لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە کاریگەری لەسەر منداڵان کەمە و ئەوانەی زیاتر تووش دەبن لەسەروو تەمەنی 19 ساڵن.

Fly Erbil Advertisment