وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی كۆرۆنا 26 كه‌س گیانیا له‌ده‌ستدا و 3 هه‌زار و 608 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه بوون
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 33 هه‌زار و 41 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 608 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 707 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 26 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 829 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 283 هه‌زار و 305 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 860 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 196 هه‌زار و 114 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 70 هه‌زار و 331 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 498 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 763 هه‌زار و 954 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B